شه و راشکا ئه ژنوم شل بوو مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ل پروکا ده رگه که تم لی بکه وه..... دوکتو ر عه بدولا په شیوو
+ نووسه ر چهارشنبه بیستم اردیبهشت 1385کات ژمیر 20:11 له لا یه ن ............................ |
+ نووسه ر چهارشنبه بیستم اردیبهشت 1385کات ژمیر 19:56 له لا یه ن ............................ |
دوکتور ئیبراهیمی یونسی له دایک بووی شاری بانه یه. یکیک له گه وره ترین وه رگیره کانی کورده که له پال وه رگیرانی کتیب رووی له نوسین هیناوه . دوکتور یکه م ئوستانداری کوردستان پاش رووخانی رژیم شا بووه وا باس ده که ن دوکتور له سه رده میکی که له به ندیخانه دا بووه رووی له نوسینی کتیب هیناوه . ئه م کتیبانه له نوسینی خویه تی. ئه م به رهه مانه ی وه رگیراوه به فارسی
+ نووسه ر یکشنبه هفدهم اردیبهشت 1385کات ژمیر 16:1 له لا یه ن ............................ |

محه‌مه‌دی ماملێ، كوڕی ميرزا سه‌عيدی ماملێ(مام عه‌لی) له ساڵی 1304ی هه‌تاوی(1925ز) له بنه‌ماڵه‌يه‌كی كاسبكار و هونه‌رمه‌ند و نيشتمانپه‌روه‌ر، له گه‌ڕه‌كی هه‌رمه‌نييانی مهاباد له دايك بوو. ميرزا سه‌عيد هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام به هۆی هونه‌ری ده‌نگخۆشی و مه‌قامزانی و شێعرخوێنی(به‌تايبه‌ت وه‌فايی) له كۆڕ و كۆزيلكه‌ی عارفانه‌ی خانه‌قای شه‌مزينان، ڕێز و حورمه‌تێكی زۆری لێ گيراوه و، له گه‌ڕه‌ك و ده‌ر و بازاڕ به ميرزا ناوی براوه
+ نووسه ر جمعه پانزدهم اردیبهشت 1385کات ژمیر 11:23 له لا یه ن ............................ |

+ نووسه ر جمعه پانزدهم اردیبهشت 1385کات ژمیر 11:22 له لا یه ن ............................ |

ناساندنی گۆواری «هه‌ڵاڵه» و نووسراوه‌یه‌كی نه‌مر مامۆستا حه‌سه‌نی قزڵجی(1914-1984)
یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆواری«هه‌ڵاڵه»، له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاوی{1946ز}له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه ده‌رچووه. مودیری ئیداری گۆڤاره‌كه نه‌مر مامۆستا «حه‌سه‌نی قزڵجی بووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوتار و شێعریان تێدا نووسیوه و بڵاوكردووه‌ته‌وه بریتی بوون له: حه‌سه‌نی قزلجی، ره‌حمان ئاغای ئێلخانی زاده، ع. هه‌ژار، محه‌مه‌د سادقی قزڵجی، مامۆستا ئه‌مین زه‌كی به‌گ، هێمن،{؟} نه‌ژادی، ئاغای سه‌ید كامیل{ئیمامی}، ئاغای حه‌قیقی، قانع.
دوای چه‌ند ساڵ دڵداری، چه‌ند شه‌و و شه‌ونخوونی، چه‌ند ئاوات و ئاره‌زوو، تازه داری مرادیان هاتبوه‌به‌ر، تازه هه‌ودای عیشقیان دوولاكردبۆوه، وه گرێی ماره‌یی لێدرابوو، به دڵخواز گه‌یبوون. له ژوورێ‌دا پێكه‌وه دانیشتبوون له خۆشیا واق مابوون، وه‌ك عه‌به‌سابن تێكیان ده‌ڕوانی. • نووسراوه‌كانی هه‌ڵاڵه، به ڕێنووسی گزینگ نووسراون
گۆواری هه‌ڵاڵه، هاوكات ده‌گه‌ڵ نه‌ورۆز و
له لاپه‌ڕه‌ی ئاخری گۆواره‌كه‌دا، درۆشمێك به سێ زمانی: عه‌ڕه‌بی، فارسی و توركی، وێڕای تاكه شێعرێك( له ناو ته‌ڕحێكی ڕازاوه‌دا) بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نێوه‌رۆكی شێعره‌كه تانه‌لێدانێكه له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.
تاكه‌كه ئه‌وه‌یه:
با به‌رێ بۆنی«هه‌ڵاڵه» و به‌یبوون
ئابڕووی عه‌تری گوڵی كاشانی
درۆشمه‌كه‌ش به زمانی فارسی به‌م شێوه‌یه نووسراوه: «این قیام حزبی و همگانی روشن ترین برهان و محكمترین دلیل است در نزد قاڤی عدالت بشری بر لیاقت ملت كرد جهت زندگانی ازاد در وطنش كه كردستان است»{ئه‌و ڕاپه‌ڕینه حیزبی و جه‌ماوه‌رییه ڕوونترین ده‌ستاوێژ و پته‌وترین به‌ڵگه‌یه له لای قازیی عه‌داڵه‌تی به‌شه‌ری بۆ لێهاتوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پێناو ژیانی ئازدی نیشتمانه‌كه‌ی كه كوردستانه}.
له لاپه‌ڕی یه‌كه‌می گۆواره‌كه، دوای نێوی بسم الله الرحمن الرحیم و نووسرانی ئه‌و ڕسته‌یه: »ئامانجی ئێمه به پشتیوانی خودا سه‌رخستن و ڕووناك كردنه‌وه‌ی بیری هه‌مووانه». پێشه‌كی گۆواره‌كه ده‌ست پێده‌كرێ كه ئایه‌تی الله لا اله الا هو الحی و القیوم به شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییانه له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ره‌وه لێك ده‌درێته‌وه:
«خودایا هه‌ر ئه‌تۆی په‌رستراو، هه‌ر بووی و هه‌ر ده‌بی، بوونی تۆ پێشایی و دوایی نییه، بێ نیازی له هه‌موو شتێك و هه‌رچی شته موحتاجی تۆیه.
خودایه به ئه‌مری تۆ ئاسمان پڕه له ئه‌ستێره، به فه‌رمانی تۆ هه‌ور ده‌بارێنێ باران و به‌فر و گلێره، به ئیراده‌ی تۆ باغ و چیمه‌ن ده‌مێك ڕووتوقووته و وه‌ختێكیش زه‌نوێره.
خودایا غه‌یری تۆ كه‌س ده‌سه‌ڵاتی نییه، كه‌سی چی كاری چكۆڵه‌ت دروستكردنی به‌شه‌ر و زه‌وی یه، هۆش و بیر له باره‌گای تۆدا سه‌ریان نه‌وی یه، ئێمه كه نازانین چۆن شت ده‌زانین و ئه‌سبابی زانینمان چییه، ده‌م گوتنمان له گه‌وره‌یی تۆ زیادی یه. ح. قزڵجی».
وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا، گوڵاڵه له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاردا بڵاوكراوه‌ته‌وه و، هه‌ر وه‌ك ده‌شزانین و پێشووتریش له نووسراوه‌ی(هه‌ر ئازادی) ی مامۆستا هێمن دا هاتبوو، سه‌رتیپ هوشمه‌ند، به‌رپرسی كاروباری سوپایی ئه‌رته‌شی پاشایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ده‌گه‌ڵ نیزیكبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز، له ساڵی 1946دا، ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆمباران ده‌كا.
لێره‌دا و له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌وبۆمبارانه‌دا، نووسراوه‌یه‌كی مامۆستا قزڵجی كه له باری ئه‌ده‌بییه‌وه وه كورته‌چیرۆك ده‌چێ و، به‌ڵام له باری مێژووییه‌وه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی ڕاستی یه، له ژێر سه‌ردێڕی«دوو ده‌نگ ئێستاش گوێی سووك ده‌زرینگێننه‌وه»دێنینه‌وه:
دێوێك به گرمه گرم، وه عاسمان كه‌وت، ته‌مبووره‌زه‌نان هات هات تا گه‌یشته سه‌ردێ، چه‌رخوخولی ده‌دا و ده‌یبۆڵاند.
بووك، دڵی پڕ له عیشق و دڵداری كه‌وته ته‌پوكوت، ڕه‌نگی سوور و سپی برسقا، له تاوان به ئه‌ژنۆی خۆی دادا، باوانم به قوڕێ گیرێ ئه‌وه چییه؟
زاوا ده‌ستی دا تفه‌نگ و ده‌رپه‌ڕی و له ده‌ركی حه‌سارێ چوه‌ده‌رێ. بووكیش به ئاڵۆزاوی و شه‌مزاوی به دوویدا ڕۆیی. هێشتا نه‌گه‌یبوه ده‌ركێ دێوه سێ چوار نه‌عره‌ته‌ی لێدا و وه‌ك بریسكه له جێگایه‌ك بدا زه‌وی له‌رزییه‌وه، دووكه‌ڵ و تۆز بڵیند بوو، به‌ری ڕۆژی گرت و تاریكایی داهات، دارودیوار و كووچه و كۆڵان به خوێنی بێ گوناهان نه‌خشا، هاوار و ڕۆڕۆ كه‌وته وڵات. به‌ڵام دوو خوێن دڵی ئینسانی ده‌برژاند، خوێنی زاوا، خوێنی بووك كه له ماڵی نوێیاندا بێ سووچ و تاوان له هه‌ورامان به بۆمی (هوشمه‌ند) ڕژ‌ان.
دوو ده‌نگیش برینی دڵی به ناسۆر ده‌خست و ئێستاش گوێی سووك ده‌زرینگێننه‌وه: ده‌نگی زاوا كه به بووكی ده‌گوت ئه‌وا من كوژرام تۆ ڕاكه با به دییل نه‌چی، به گیان ئاگام هه‌ر لێته.
هاواری سه‌ره‌مه‌رگی بووك كه به زاوای ده‌گوت ئه‌وا من به سه‌ده‌قه‌ی تۆ بووم، هه‌ڵێ با مه‌رگت نه‌بینم».
له داهاتوودا هه‌وڵ ده‌درێ چه‌ند نووسراوه و شێعری چاپكراو له گۆڵاڵه‌دا، پێشكێشی خوێنه‌ره‌وانی خۆشه‌ویست بكرێ.
+ نووسه ر جمعه پانزدهم اردیبهشت 1385کات ژمیر 11:16 له لا یه ن ............................ |