هێمن ناوی محه‌ممه‌دئه‌مین، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه. هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921 له گوندی لاچین‌ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه. هه‌ر به منداڵی ده‌خرێته به‌ر خوێندن و چه‌ند ساڵ له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت له شاری مه‌هاباد ده‌خوێنێت. ئینجا باوکی له قوتابخانه ده‌ریده‌هێنێت و ده‌ینێرێت بۆ خانه‌قای شێخی بورهان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه که له دواڕۆژدا ببێته مه‌لا و جێی مه‌لا جامی، باپیره گه‌وره‌ی، بگرێته‌وه. چوار ساڵ له خانه‌قا ده‌خوێنێت، له‌وێ چاووگوێی ده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ زۆر که‌س ده‌بێته دۆست و ئاشنا و گه‌لێک که‌سی ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ر و شاعیر ده‌ناسێت و به دیداریان شاد ده‌بێت. پاشان باوکی ده‌ینێرێت بۆ گوندی کولیجه و له‌وێ لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵ و نیوێکیش لای فه‌وزی ده‌خوێنێت و له‌وه‌وه شاره‌زایی له زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا په‌یدا ده‌کات و هه‌ستی شاعیریی چه‌که‌ره ده‌کات. فه‌وزی خۆشه‌ویستیی نیشتمان و نه‌ته‌وه له ناخیدا ده‌چێنێت. 
دریژه ی ووتار
+ نووسه ر پنجشنبه بیست و هشتم اردیبهشت 1385کات ژمیر 20:30 له لا یه ن ............................ |
گوڵم !
دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو ویاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
له شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه![]()
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
+ نووسه ر سه شنبه بیست و ششم اردیبهشت 1385کات ژمیر 22:55 له لا یه ن ............................ |
سنوور ماموستا هیمن
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێم ونی
تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه‌ویستی منی
له ئاسمان نی تا وێت ڕانه‌گا ده‌ستم
له قاف نی کاڵه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم
تۆی له‌من ون کرد و منی له تۆ دوور
ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمن ناوی نا سنوور
+ نووسه ر یکشنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1385کات ژمیر 21:36 له لا یه ن ............................ |
نازانم ژانم چلون ده ر ببرم کاتی ده بینم هه زاران مندالی بی تاوان له جیات کایه وو رمازووکانی منالانه به دم ده ردو ئیشه وه ده تاوینه چی بلیم چی بلیم کاتی وها وینیکی دل ته زینی عومر هه لوه رین ده بینم به خودا منیش حه ز ناکه م وها وینیک بخه مه به رچاوان به لام تا که ی ؟ ئه م وینه ی که دیبینن وینه ی مندالیکه که له بومبارانی کیمیای سه رده شت گیراوه
+ نووسه ر یکشنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1385کات ژمیر 10:54 له لا یه ن ............................ |
+ نووسه ر یکشنبه بیست و چهارم اردیبهشت 1385کات ژمیر 10:53 له لا یه ن ............................ |
من ئه و که سه م هه م‌و روژی هه ی ژین های ژین ژیانی ئه مروم ئه فروشم بو کرینی نانی سبه ی ئه مروش دیسان هاتومه ده ر هه ی ژین های ژین ژیانی ئه مروم بفروشم بو کرینی نانی سبه ی لیم ناکری خاوه نی نان لیم ناکری
+ نووسه ر شنبه بیست و سوم اردیبهشت 1385کات ژمیر 20:49 له لا یه ن ............................ |
هه‌موو ساڵێك میلله‌تی كورد له 21ی مانگی شوباتدا یادی كۆچی دوایی هه‌ژاری موكریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌ی و زانا و مێژوونووس ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 1991دا له ته‌مه‌نی هه‌فتاساڵیدا كۆچی ماڵئاوایی كردووه. هه‌ژار ناوی عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌رفكه‌ندییه و له ساڵی 1921دا له دایك بووه له شاری مه‌هاباد خوێندوویه‌تی و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی هوشیار و به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له 22-1-1946 كردووه و كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ش دوای یازده مانگ ڕووخێنراوه، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه و بۆ پایزی 1947 بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی كه تووشی سیل بوو، ده‌چێته لوبنان و دوای چاكبوونه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له سوریا ده‌مێنێته‌وه دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1961دا، مامۆستا هه‌ژار ده‌چێته پاڵ شۆڕشه‌كه به سه‌ر كردایه‌تی بارزانی. كاتێكیش كه ڕێككه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970 له نێوانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری ئێراق مۆركرا، ناردرا به‌غدا بۆ ڕێكخستنی كاروباری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كه تازه له 10-2-1970دا دامه‌زرا بوو، له كۆنگره‌یه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتیش‌دا كرا به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری كورد و توانی له ساڵی 1972دا په‌رتووكی شه‌رفنامه‌ی شه‌رفخانی بتلیسی له فارسییه‌وه بكاته كوردی و له چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد چاپی بكات. جگه له‌م په‌رتووكه به‌نرخه‌شی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌شی چاپكردووه: 1- دیوانی هه‌ژار بۆ كوردستان- 1965 دیتنی بو کوردستان ۸-شرفنامه - چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام 
2- به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ - له ساڵی 1957 له شام چاپی كردووه.
3- هۆزی له بیركراوی گاوان - له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واده.
4- دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق و مانا لێكدانه‌وه.
5- فه‌ره‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (كوردی - كوردی - فارسی) له ساڵی 1995 چاپكراوه.
6- په‌رتووكی چێشتی مجێوه‌ر - ئه‌مه‌یه یادداشته‌كانی خۆیه‌تی.
7- وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
+ نووسه ر شنبه بیست و سوم اردیبهشت 1385کات ژمیر 19:1 له لا یه ن ............................ |