هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "میكائیل" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سیدیه‌كی گۆرانی به‌ناوی "گوڵنه‌كا" بلاَوكرده‌وه. منبع:www.peyamner.com
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو "میكائیل"ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌لاَتی كوردستان ئه‌لبومێكی گۆرانی به‌ناوی "دوایین ئه‌ویین" بلاَوكرده‌وه، كه پێكهابوو له 10 گۆرانی، ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌مێكی نوێیی به‌ناوی "كوڵنه‌كا" بڵاوكرده‌وه كه پێكهاتووه له چوار تراك و ئه‌م چوار تراكه‌ش 14 گۆرانی له‌خۆگرتووه كه به‌شێكیان گۆرانی فۆلكلۆری كوردین و به‌شێكی دیكه‌یان گوتنه‌وه‌ی گۆرانی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ره‌سه‌نی كورده وه‌كو (تاهیر ته‌وفیق، حه‌سه‌ن زیره‌ك، مشكۆ، عه‌لی مه‌ردان) و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه.
كاری موزیكی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌ندان ئه‌نجامدراوه:
- ره‌ئوف خانه‌قا (عود).
- هاوار زه‌هاوی (ده‌ف).
- نه‌وزاد حامید (ده‌نگ).
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئه‌ربائیلۆ له شاری هه‌ولێر و ناوه‌ندی رۆشنبیری ئارۆ له شاری سلێمانی بڵاوده‌كرێته‌وه.
+ نووسه ر سه شنبه هفدهم بهمن 1385کات ژمیر 15:28 له لا یه ن ............................ |