ماموستا هه ژار

هه‌موو ساڵێك میلله‌تی كورد له 21ی مانگی شوباتدا یادی كۆچی دوایی هه‌ژاری موكریانی شاعیری نه‌ته‌وه‌ی و زانا و مێژوونووس ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 1991دا له ته‌مه‌نی هه‌فتاساڵیدا كۆچی ماڵئاوایی كردووه.
هه‌ژار ناوی عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌رفكه‌ندییه و له ساڵی 1921دا له دایك بووه له شاری مه‌هاباد خوێندوویه‌تی و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی هوشیار و به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له 22-1-1946 كردووه و كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ش دوای یازده مانگ ڕووخێنراوه، هه‌ژار ڕووی كردۆته كوردستانی باشوور و دواییش له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه و بۆ پایزی 1947 بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی كه تووشی سیل بوو، ده‌چێته لوبنان و دوای چاكبوونه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له سوریا ده‌مێنێته‌وه دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1961دا، مامۆستا هه‌ژار ده‌چێته پاڵ شۆڕشه‌كه به سه‌ر كردایه‌تی بارزانی.
كاتێكیش كه ڕێككه‌وتتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970 له نێوانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد و میری ئێراق مۆركرا، ناردرا به‌غدا بۆ ڕێكخستنی كاروباری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد كه تازه له 10-2-1970دا دامه‌زرا بوو، له كۆنگره‌یه‌كه‌ی ئه‌و یه‌كێتییه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتیش‌دا كرا به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری كورد و توانی له ساڵی 1972دا په‌رتووكی شه‌رفنامه‌ی شه‌رفخانی بتلیسی له فارسییه‌وه بكاته كوردی و له چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد چاپی بكات.
جگه له‌م په‌رتووكه به‌نرخه‌شی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌شی چاپكردووه:
1- دیوانی هه‌ژار بۆ كوردستان- 1965 دیتنی بو کوردستان
2- به‌یتی سه‌ره مه‌ڕ - له ساڵی 1957 له شام چاپی كردووه.
3- هۆزی له بیركراوی گاوان - له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تیه كوردی و له نووسینی دوكتۆر مسته‌فا جه‌واده.
4- دیوانی شێخ ئه‌حمه‌دی جزیری، ده‌ق و مانا لێكدانه‌وه.
5- فه‌ره‌نگی هه‌مبانه بۆرینه (كوردی - كوردی - فارسی) له ساڵی 1995 چاپكراوه.
6- په‌رتووكی چێشتی مجێوه‌ر - ئه‌مه‌یه یادداشته‌كانی خۆیه‌تی.
7- وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
۸-شرفنامه
- چوارخشته‌کییه‌کانی حه‌کیم عومه‌ری خه‌ییام