
هه‌ولێر- فیلمی (تاوانی شه‌رِه‌ف) كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری (جه‌وده‌ت سۆفی)یه له‌گه‌ڵ ستافێكی سویسری دیمه‌نه‌كانی له شاری هه‌ولێر، سلێمانی و شێخان ده‌گیرێت.
فیلمی تاوانی شه‌ره‌ف له ده‌رهێنانی (جه‌وده‌ت سۆفی)یه و (Carrolin Cuenod) كه ئافره‌تێكی سویسرییه وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شداری كردووه، ئه‌م ستافه بۆ جاری دووه‌مه سه‌ردانی كوردستان ده‌كات به‌مه‌بستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و شێخان.
ده‌رهێنه‌ر جه‌وده‌ت سۆفی له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه گووتی "بابه‌تی ئه‌م فیلمه ته‌نها له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوعا نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن كوژییه له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر فیلمی تاوانی شه‌رِه‌ف گووتی "ئه‌م فیلمه دوو لێ ده‌كه‌وێته‌وه، فیلمی یه‌كه‌م ماوه‌كه‌ی 52 خوله‌كه بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی TSRی سویسری به‌رهه‌م دێت و فیلمه‌كه‌ی دیكه بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی كوردستانه ماوه‌كه‌شی ده‌گاته كاتژمێر‌و نیوێك".
ده‌رباره‌ی ئامانجی ئه‌م فیلمه سۆفی گووتی "ئامانجی ئه‌م فیلمه دوو خاڵی سه‌ره‌كین: یه‌كه‌میان ریسواكردنی ژن كوژییه وه‌ك كارێكی نامرۆڤانه دژ به مافی مرۆڤ، دووه‌میان ئه‌وه به ئه‌وروپا نیشان بده‌ین كه كورد گه‌لێكی درِنده نییه و هه‌ر له كۆنه‌وه كورد رێزی بۆ ژن داناوه".
ئه‌م فیلمه به هاوكاری زانكۆی (University de Geneve)ی سویسری به‌رهه‌م دێت و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دراوه.
منبع:www.peyamner.com
+ نووسه ر یکشنبه بیست و هشتم مرداد 1386کات ژمیر 12:23 له لا یه ن ............................ |