ئالفرێد هیچكاك بوو به باشترین ده‌رهێنه‌ری جیهان
"تۆتال فیلم" كه دووه‌مین رۆژنامه‌ی پرِفرۆشی سینه‌ماییه له به‌ریتانیا له ژماره‌ی مانگی سێپتێمبه‌ری خۆیدا پێرستی ناوی 100 ده‌رهێنه‌ری هه‌ره باشی مێژووی سینه‌مای بڵاوكردووته‌وه و له‌م لیسته‌دا "ئالفرێد هیچكاك"ی ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی به پله‌ی یه‌كه‌م هات.
ئه‌م رۆژنامه‌یه "هیچكاك"ی به خودی سینه‌ما ناو بردووه‌و نووسیویه‌تی كه‌س وه‌ك ئه‌و هێنده بێ كه‌م و كورتی سه‌یری گوته‌زای" خۆ خه‌ریك كردن" ناكات.
هیچكاك له شوێنێكدا ده‌ڵێت "هه‌ندێك له فیلمه‌كان بریتین له چه‌ند پارچه‌یه‌كی ژیان، به‌ڵام فیلمه‌كانی من له پارچه‌كانی كێك ده‌چن".
هیچكاك ئه‌كته‌رانی به "مێگه‌ل" ده‌چواند و ئێجگار بێبه‌زه‌ییانه له‌گه‌ڵ بینه‌ردا هه‌ڵسوكوتی ده‌كرد (تا ده‌توانی هه‌وڵبده بینه‌ر ئازار بچێژێت).
ناوی 10 ده‌رهێنه‌ری یه‌كه‌م له‌و سه‌د ده‌رهێنه‌ره هه‌ره باشه‌ی كه رۆژنامه‌ی "تۆتال فیلم" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
"ئالفرێد هیچكاك، مارتین سكۆرسزی، ستێڤێن سپیلبێرگ، هوڤارد هاكس، فرانسیس فۆرد كۆپۆلا، ئۆرسن وێلز، ئینگمار بێرگمان، ستێنلی كۆبریك، پیته‌ر جه‌كسۆن، ده‌یڤید فینچه‌ر".
ئه‌م لیسته 100 كه‌سییه به ناوی "ئیبێل فیرارا"ی ده‌رهێنه‌ر كۆتایی دێت كه دیارترین فیلمی به‌ناوی "ئه‌فسه‌ری خراپ"ـه‌وه‌یه
+ نووسه ر شنبه سوم شهریور 1386کات ژمیر 11:21 له لا یه ن ............................ |